فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر دوێنێ شەو لە یەک کاتدا هێرشیان کردە سەر مەخمور، شەنگال و قەندیل.
ئاگرەکەی شەنگال بەردەوامە
دوای بۆردومانەکەى شەوی رابردوو لە شەنگال و مەخمور، جموجوڵی فڕۆکەی چاودێری لە ئاسمانی ئەو ناوچانەدا بەردەوامیی هەیە. تا ئێستا دیار نییە ئەو فڕۆکانە سەر بە چ هێزێکن.
حکومەتى ناوەندیی عێراق، بەڕێوەبەریی هەولێر، هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی، نەتەوە یەکگرتووەکان، کە بە فەرمی لە کامپەکە بەرپرسیارە، خۆیان کەڕ کردووە و تاوەکو ئێستا هیچ لێدوان و راگەیاندراوێکیان لەسەر ئەو بۆردومانانە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەو ئاگرەى شەوی رابردوو بەهۆی بۆردومانەکەوە لە شەنگال روویداوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە. هەروەها فڕۆکە چاودێرییەکان بە ئاسمانیى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
فڕۆکە بە نزمی بەسەر مەخموردا دەسوڕێنەوە و هێڵی ئینتەرنێت-یش بڕاوە
فڕۆکەى چاودێری بەسەر کامپی مەخموردا دەسوڕێنەوە. جاروباریش فڕۆکەى جەنگی بە نزمی بەسەر کامپەکەدا دەسوڕێنەوە.
هاوکات لە کاتژمێر ١١:٠٠ ەوە ئینتەرنێتى کامپەکە بڕاوە.
چاوەڕێ دەکرێت دانیشتوانى کامپە بەرەو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە کامپەکەدا رێپێوان ئەنجام بدەن و دواى رێپێوانەکە راگەیاندراوێک بڵاو بکەنەوە.
ژ.ت
****